به كوشتنی ئه‌م كه‌سه كۆتایی به داعش دێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه زانیاری‌یان له‌به‌ر ده‌ست دایه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ناو شاری موسڵ دایه و به كوشتنی ئه‌و كۆتایی به داعش‌یش دێت.
فوئاد حوسێن به رۆژنانه‌ی Independent رایگه‌یاند هێزه‌كانی عێراقی پاش دوو ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستیان به شه‌ڕێك كرد بۆ كۆتاییهێنان به داعش و پێشی وایه شه‌ڕی موسڵ بۆ داعش زیاترین گرنگی هه‌یه، چونكه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌م شاره‌دا خه‌لافه‌تی خۆی رایگه‌یاند و پێده‌چێت هێشتا له‌ناو شاری موسڵدا بێت.
به كوشتنی به‌غدادی، له‌وانه‌یه داعش له میانه‌ی شه‌ڕدا كه‌سێكی تر به خه‌لیفه‌ی نوێ هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام وه‌ك به‌غدادی ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌تی نابێت، كه به راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت پاش گرتنی موسڵ له حوزه‌یرانی 2014، دونیای سه‌رسام كرد.
حوسێن گوتیشی به‌غدادی له‌ماوه‌ی 8-9 مانگی ئه‌م دواییه خۆی حه‌شار داوه و زۆر پشت به فه‌رمانده‌كانی داعش له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر ده‌به‌ستێت.
.jpg)
به‌رپرسانی دیكه‌ی داعش كه زیاتر ناسراو بوون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی سوریا و وڵاتانی دیكه بوون له سه‌ره‌تای پیشڕه‌وییه‌كانی داعش له هاوینی 2014 كوژران، ئه‌و كاته‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكووری عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سوریا گرت.
بوونی به‌غدادی له موسڵ ده‌بێته هۆی درێژتربوونی شه‌ڕی موسڵ كه لایه‌نگرانی بۆ مردن و به‌رگری له به‌غدادی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
به گوته‌یی فوئاد حسێن شكستی داعش حه‌تمییه، به‌ڵام پێویستی به كات هه‌یه و خێرایی كه‌وتنی موسڵ به هه‌ندێ فاكته‌ره‌وه په‌یوه‌سته، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه داعش پینج پردی سه‌ر رووباری دیجله له‌نێوان هه‌ردوو به‌شی موسڵ ده‌ته‌قێنێته‌وه یان نا.
له هه‌فته‌ی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، هێزه‌كانی عێراقی به‌ره‌و سه‌نته‌ری شار پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و رۆژی سێشه‌ممه له گه‌ره‌كی گۆگجه‌لی له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی حكومی گرت و هه‌وڵی كۆنترۆلكردنی ته‌واوی ئه‌م گه‌ره‌كه ده‌ده‌ن.