زیاتر لە 600 هەزار منداڵ لە نێو مووسڵ گیریان خواردووە
"ناکرێت بهێڵین مووسڵ وەک حەلەبی لێ بێت"
K24 - ھەولێر
رێکخراوی "save the children " منداڵان بپارێزن، رایگەیاند، زیاتر لە 600 هەزار منداڵ لە نێو مووسڵ گیریان خواردووە. داواشی کرد رێگایەکی دەربازبوون بۆ ئەو منداڵانە بدۆزرێتەوە.
رێکخراوەکە ئاشكرای دەكات، بە هۆی شەڕی مووسڵ ئێستا قۆناخێکی زۆر هەستیارە بۆ دۆزینەوەی رێگەی دەربازبوون بۆ زیاتر لە ملیۆنیک و 500 هەزار دانیشتووی مووسڵ کە لە نێویاندا 600 هەزار منداڵ هەن.
ماوریتسیۆ كریفیلارۆ سەرۆکی رێکخراوی '' save the children " منداڵان بپارێزن لە عێراق رای گەیاند، رۆژ بە رۆژ مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووانی مووسڵ دروستدەبێت و ناکرێت ئاوا دانیشین دەستەوەستان ببینین دۆخی مووسڵ وەک حەلەبی لێ بێت.