به‌م ژماره‌یه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24 – هه‌ولێر
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تاكە ژمارەیەك زۆر گرنگه بۆ گه‌یشتنی پاڵێوراوان به كۆشكی سپی.
270 ژماره‌ی ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه electoral college و پێویسته هه‌ر پاڵێوراوێك ئه‌و ده‌نگه بۆ گه‌یشتن به كوشكی سپی به‌ده‌ست بهێنێت.
هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئاینده هه‌شتی تشرینی دووه‌م زیاترین چانسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ڵام هه‌ندێ ئاماری سه‌ره‌كیش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی چاوت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێت.
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مریكا، ژمارەی ئەندامانی شاندەكانی ھەڵبژاردنی ھەر ویلایەتێك یەكسانە بە ژمارەی نوێنەران و سیناتۆرانی ویلایەتەكە. به هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا، تێگساس و نیۆیۆرك رۆڵێكی زیاتریان هه‌یه له كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك.
دووه‌م رۆژی سێشه‌ممه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، ئه‌ندامانی شانده‌كانی هه‌ڵبژاردنیش هه‌ڵده‌بژێردرێن.
پێشتر ئه‌ندامانی شانده‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌ری ویلایه‌ته‌كان هه‌ڵده‌بژێردران، به‌ڵام ئێستا له رۆژی هه‌ڵبژاردندا به ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرێن و نابێت هیچ پۆستێكی حكومییان هه‌بێت و مانگێك پاش هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ده‌نگدان به سه‌رۆكی نوێ له كۆنگرێس كۆ ده‌بنه‌وه.
هه‌ر پاڵێوراوێك كه زۆرترین ده‌نگی ویلایه‌تێك به‌ده‌ست بهێنێت، له راستیدا ده‌نگی شانده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ویلایه‌ته‌شی مسۆگه‌ر كردووه و ئه‌وه‌ی 270 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆی 538 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا.