ڤیدیۆ: گرتنی چه‌كدارانی داعش له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ببینه
كوردستان24 یه‌كه‌م دیمه‌نه‌كانی ناو گۆگجه‌لی بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
كوردستان24 دیمه‌نه‌كانی ناو گۆگجه‌لی بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌یان هاووڵاتی په‌ڕۆی سپی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش رزگاریان بووه.
هه‌ر وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره ته‌رمی چه‌ندین چه‌كداری داعش له گۆگجه‌لی به‌جێماوه.
به‌پێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه ته‌نیا له كوردستان24 هه‌یه، سوپای عێراق ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ده‌ستگیر ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكرد خۆیان له‌ناو ماڵان‌دا حه‌شار دابوو.
زۆربه‌ی دانیشتوانانی گۆگجه‌لی له ماوه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دوو سێ رۆژه له ناوچه‌كه‌یان، ماڵه‌كانیان به‌جێ نه‌هێشت و كوردستان24 دیمه‌نه ناوچه‌كه پاش رزگاركردنی بۆ بینه‌رانی ده‌گوازێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه ته‌نیا له كوردستان24 ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌ندێ هاووڵاتی یه‌كتر له باوه‌ش ده‌گرن، كه وادیاره زیاتر له دوو ساڵه، یه‌كه‌مجاره به دیتنی یه‌كتر شاد ده‌بنه‌وه.