به‌ره‌ى نووسره به‌م جۆره سه‌رانه له خه‌ڵك ده‌ستێنێت
داواى 150 هه‌زار ليره‌ى سووريايى ده‌كه‌ن كه به‌رامبه‌ره به 300 دۆلارى ئه‌مريكايى.
K24 – هه‌ولێر:
گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى ناو حه‌له‌ب له به‌رامبه‌ر راكردنى هه‌ر هاووڵاتييه‌ك له رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه داواى 150 هه‌زار ليره‌ى سووريايى ده‌كه‌ن كه به‌رامبه‌ره به 300 دۆلارى ئه‌مريكايى.
به‌ره‌ى نووسره‌ى جارانى سه‌ر به قاعيده و جه‌يشى فه‌تحى ئێستا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رێگه‌ى به هاووڵاتيانى سووريايى نيشته‌جێى رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب داوه له ناوچه‌كه ده‌ربچن به مه‌رجى ئه‌وه‌ى سه‌رانه بده‌نه به‌ره‌ى نووسره.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه منداڵانى خوار 14 ساڵ و به‌ساڵاچووانى سه‌رووى 55 ساڵ ده‌توانن له گه‌ڕه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى جه‌له‌ب ده‌ركه‌ون.
بۆ ئه‌وانه‌شى ته‌مه‌نيا له نێوان 14 تا 55 ساڵيدايه، به‌ره‌ى نووسره داوايكردووه، هه‌ر يه‌كێكيان 150 هه‌زار ليره واته 300 دۆلارى ئه‌مريكايى بده‌نه گرووپه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ى به‌ره‌ى نووسره‌دا، ستيڤان ديوجاريك گوته‌بێژى ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، ئه‌و ره‌فتاره‌ى گرووپه چه‌كدارييه‌كان پێشێلكارييه‌كى ئاشكراى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤه.