سه‌رۆكی فلیپین: مه‌یموونه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌كمان پێ نافرۆشن
ته‌نها چوار مانگه سه‌رۆكی فلیپینه
K24 - هه‌ولێر:
رۆدریگۆ دۆتێرتی، سه‌رۆكی فلیپین، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی واشنتۆن رێككه‌وتنی فرۆشتنی 26 هه‌زار پارچه چه‌ك به فلیپین راگرتووه.
دۆتێرتی رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه‌ی راگرتنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن، به "گێل" و "مه‌یموونن" كرد و رایگه‌یاند، له جیاتی ئه‌مه‌ریكا، بۆ په‌یداكردن و كڕینی چه‌ك، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رووسیا و چین.
دوای ئه‌وه‌ی بن كاردین، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند ئه‌و دژی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌وه‌ستێته‌وه، دواجار رێككه‌وتنی فرۆشتنی چه‌ك راگیرا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "عه‌كاز" یاریده‌ده‌ره‌كانی ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له فلیپین، ره‌تییانكردووه‌ته‌وه چه‌ك به‌و وڵاته بفرۆشن.
دۆتێرتی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "سه‌یری ئه‌و مه‌یموونانه بكه‌ن، ده‌مانه‌وێت 26 هه‌زار پارچه چه‌ك بكڕین، به‌ڵام ئه‌وان نامانده‌نێ".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه چه‌كمان زۆره كه له‌ناوخۆی وڵات درووستكراون، ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه زۆر گێلن".
دۆتێرتی ته‌نها چوار مانگه به سه‌رۆكی فلیپین هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام به هۆی راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی كاری خۆی، كه له‌ناوبردنی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه، ئه‌ویش به كوشتنییان، ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گرێت، به‌و پێیه‌ی له‌ماوه‌ی چوار مانگی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا، به‌لای كه‌مه‌وه رۆژانه 33 كه‌س له‌و وڵاته ده‌كوژرێن.