به‌غدادی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
دانپێدان به شكست و جیابوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ئەبوبەكر بەغدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش له په‌یامێكی ده‌نگیدا داوا له چه‌كدارانی له موسڵ ده‌كات به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانان به‌رگری بكه‌ن و پاشه‌كشه نه‌كه‌ن.
په‌یامی ده‌نگی به‌غدادی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێ تشرینی دووه‌م له هه‌فته‌ی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی بۆ ناو شاری موسڵ له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، به‌غدادی به چه‌كداره‌كانی ده‌ڵێت: "ئه‌وه جه‌نگێكی گه‌وره‌یه دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" و پێی وایه "ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی باوه‌رییان و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن".
هه‌ندێ له میدیا جیهانییه‌كان رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وه ده‌نگی به‌غدادی بێت، له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 رۆژه‌ی دواییدا ئاماده‌ی كردبێت، كه شوێن و كاتی تۆماركردنی دیار نییه.
به‌غدادی له په‌یامه‌كه‌یدا دانپێدان به شكسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش و جیابوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گێڕانه‌وه‌ی رووداوه مێژوویه‌كانی ئیسلام و په‌نا بردن بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان و حه‌دیسه‌كان داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات پاشه‌كشه نه‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان به‌رگری بكه‌ن و شه‌ڕی موسڵیش به شه‌ڕی خاچپه‌ره‌ستان دژی موسڵمان به‌ناو ده‌كات و به چه‌كداره‌كانی ده‌ڵێت: "ئه‌وه هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌ڵێنییان به ئێمه داوه".
ئه‌وه‌ی كه په‌یامی ئه‌مجاره‌ی به‌غدادی له په‌یامه‌كانی پێشووی جیا ده‌كاته‌وه، حاڵه‌تی ته‌نگاوبوونی پێوه دیاره و به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كانی پێشوو له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا نییه، به‌ڵكو له لێواری رووخان دایه و هه‌ربۆیشه په‌نای خۆی بۆ سونه‌ی عێراق ده‌بات و به خستنه‌ڕووی رووداوه‌كانی وه‌ك چوڵكردنی شاره‌كانی سونه و دروشم و ئاڵای مه‌زهه‌بی هێزه‌كانی عێراقی و شیعه ده‌یهه‌وێ بیروڕای گشتی سونه دژی حكومه‌تی به زۆرینه‌ی شیعه‌ی عێراق بجوڵێنێت و هانی تایفه‌گه‌ری ده‌دات و داوایان لێ ده‌كات "به رشتنی خوێنی هێرشكاران، رووبارێك له خوێن دروست بكه‌ن".
له به‌شێكی تردا له په‌یامه دهنگییهكهیدا كه 31 خوله‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر توركیا و سعودییه و داوا له چه‌كدارانی ده‌كات په‌لاماری ئه‌م دوو وڵاته بده‌ن. به‌تایبه‌تی باس له توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت به‌پێی به‌رژوه‌ندیی خۆی له عێراق و سوریا كار ده‌كات و له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی بۆ ناو سوریا، داوا له چه‌كدارانی ده‌كات له ناو توركیا هێرش ئه‌نجام بده‌ن و "ئاگری توڕه‌بوونی خۆی به‌سه‌ر توركیا ببارێنن".
هه‌روه‌ها دانپێدان به كوژرانی هه‌ردوو سەرکردە باڵاکەی رێكخراوه‌كه‌ی، ئەبو محەمەد عەدنانی وتەبێژی فەرمی و ئەبو محەمەد فورقان بەرپرسی راگەیاندنهكهی ده‌كات. هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی داعش له ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا كوژراون. ئه‌و پێی وایه كوشتن‌یان هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی نه‌بووه.
په‌یامی ده‌نگی پێشووی به‌غدادی كانوونی یه‌كه‌می 2015 بڵاو كرابووه‌وه.