كوه‌یت بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی له عێراق ئاماده‌ی دانوستانه
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی كوه‌یت ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت بۆ پرسی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بوو له لای عێراق ماوه و ده‌گاته 4.6 ملیار دۆلار.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی كوه‌یت بۆ پرسی قه‌ربووی زیانه‌كانی هێرشی عێراق بۆ سه‌ر ووڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند كوه‌یت ئاماده‌یه له ژێر چاودێری لیژنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ عێراق تاوتوێ بكات.
لێدوانی خالید ئه‌حمه‌د له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه هات كه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی به عێراق له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیه به دادگاكانی عێراق پێشكه‌ش كراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه به ته‌واوه‌تی دابخرێت.
گوتیشی كوه‌یت ره‌زامه‌ندیی پیشانداوه له‌سه‌ر داواكاری عێراق بۆ دواخستنی كاتی دانه‌وه‌ی بڕی قه‌ربووه‌كانی تا ناوه‌راستی ساڵی 2018، كه له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بووه.
كۆی ئەو قەرەبوویەی كه پێویست بوو عێراق به‌رامبه‌ر هێرشی بۆ سه‌ر كوه‌یت بداته ئه‌م وڵاته 52.4 ملیار دۆلاره، پاش ئه‌وه‌ی عێراق له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌شێك له‌م بڕه پاره‌یه دایه‌وه، ئێستا ته‌نیا 4.6 ملیار دۆلار ماوه بیداته كوه‌یت.