به‌غدادی توركیا بانگێشتی موسڵ ده‌كات

داوای داگیركردنی توركیا پاساو به‌ ده‌سته‌وه‌دان بۆ هاتنی توركیا بۆ موسڵ

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق "حاكم زاملی" په‌یامه‌كه‌ی "ئه‌بوكر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر توركیا، به‌مانای بانگھێشتكردنی توركیایه‌ بۆ موسڵ.

زاملی ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی به‌غدادی كردووه‌ كه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا داوای له‌ چه‌كداره‌كانی كردبوو هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر توركیا و داگیری بكه‌ن،بۆیه‌ پێیوایه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی به‌غدادی رێگا خۆشكردنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توكیا بێته‌ ناو موسڵه‌وه‌.

حاكم زاملی هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌،دوای ئه‌و په‌یامه‌ به‌ پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر توركیا و رێگه‌گرتن له‌ چوونی داعش بۆ ناو توركیا هێزه‌كانی توركیا دێنه‌ ژووره‌وه‌.

له‌ نوێترین په‌یامیدا"ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" داوای له‌ چه‌كدار و لایه‌نگرانی كرد هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر توركیا و داگیری بكه‌ن و هه‌روه‌ها هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سعودیه‌.