دژه تیرۆر چووه ناو گه‌ڕه‌كی كه‌رامه‌ی موسڵ
K24 – هه‌ولێر
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له سێ لاوه چوونه ناو گه‌ره‌كی كه‌رامه له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ.
گه‌ڕه‌كی كه‌رامه دووه‌م گه‌ڕه‌كی شاری موسڵە كە هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته ناویه‌وه، پاش ئەوەی گه‌ڕه‌كی گۆگجهلیان به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆر كه لایه‌ن ئه‌مریكاوه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه، چوونه ناو گه‌ڕه‌كی كه‌رامه، دوو رۆژ پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر بینای ته‌له‌فزیۆنی حكومی له نزیك ئه‌و گه‌ڕه‌كه گرتبوو.
چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی بۆ ناو گه‌ڕه‌كی كه‌رامه پاش ئه‌وه‌ی دێت كه به‌غدادی له په‌یامێكی ده‌نگیدا داوای له چه‌كدارانی كرد پاشه‌شكه نه‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان به‌رگری بكه‌ن.
لە لایەكی ترەوە هێزه‌كانی عێراقی ھەر ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه پاش شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش گوندێكی دیكەیان له باشووری رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كرد.