عه‌بادی له‌باره‌ی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی بڕیاریدا
سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌چنه قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆك هۆزه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر رایگه‌یاند" حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یانداوه و بڕیاریداوه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌چنه ناو قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر.
"عیزه‌دین ده‌وله" كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقیشه رایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆك هۆزه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر داواكارییه‌كیان خستووه‌ته به‌رده‌ست حه‌یده‌ر عه‌بادی و داوایان لێكردووه كه رێگه نه‌دات هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پارتی كرێكارانی كوردستان "PKK" كه له ناوچه‌كانی شنگالدان له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ردا به‌شداری نه‌كه‌ن، به‌ڵكو هێزه‌كانی سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه بنێرن، له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه كه ئه‌و هێزانه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه نه‌كه‌ن و نه‌چنه ناو شاره‌كه‌وه،به‌ڵكو هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و ده‌زگای دژه‌تیرۆر ده‌چنه قه‌زاكه‌وه و پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌شی هێزێك له هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه پێكده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌كه بپارێزن.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆك هۆزه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی گوتوویه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان"PKK" رێكخراوێكن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن و هاتنه ناوه‌وه‌شیان به نایاسایی ده‌زانێت و له به‌شداریكردنی ئه‌و هێزه‌ش له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا ترسیان هه‌یه كه توركیا بیقۆزێته‌وه و كێشه دروست بكه‌ن.
له‌م دواییانه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆك هۆزه‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ردا كۆبووه و له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌ستیاری ناوچه‌كه‌یان ئه‌و داواكارییه‌یان خستبووه به‌رده‌ستی عه‌بادی.