به ڤیدیۆ: داعشێك له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌پاڕێته‌وه
سه‌ربازه‌كان به ترسنۆك ناوی ده‌به‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كه به مۆبایلی یه‌كێك له سه‌ربازانی عێراقی گیراوه،چه‌كدارێكی داعش ده‌بینرێت كه هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له روومادی له ماڵێكدا ده‌ستگیریان كردووه و پرسیاری لێده‌كه‌ن كه چه‌ند كه‌سی كوشتووه و قه‌ناس به ده‌ست بووه یان چه‌ند كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه.
ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش ده‌پاڕێته‌وه و به ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێت كه ئه‌و بێتاوانه و كه‌سی نه‌كوشتووه و دوو كه‌سی دیكه‌شی له‌گه‌ڵدا بووه.
ئه‌و چه‌كداره خۆی ده‌ڵێت خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری موسڵه، به‌ڵام له یه‌كێك له ماڵه‌كانی روممادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیریان كردووه،ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كان پێكه‌وه دهوریانداووه و زۆربه‌یان پرسیاری لێده‌كه‌ن و یه‌كێكیشیان لێیده‌دات.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێت ئه‌مه داعشێكی ترسنۆكه.