دیمه‌نی گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانی موسڵ ببینه
به سه‌دان كه‌س سڕه‌یان گرتوووه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی
K24 – هه‌ولێر
كوردستان24 دیمه‌نی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی كه‌رامه و ئینتیساری موسڵ بۆ بینه‌رانی بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چوونه‌ته ناویانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه ته‌نیا له كوردستان24 ده‌ست ده‌كه‌وێت پاشماوه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانی داعش ده‌بینرێت و هێزه‌كانی عێراقی به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه.
له لایه‌كی تره‌وه له گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لی به سه‌دان دانیشتووی ئه‌م گه‌ڕه‌كه و ده‌وروبه‌ری له سه‌ر شه‌قام ده‌بینرێن كه سڕه‌یان گرتووه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی. هێزه ئه‌منییه‌كان به ته‌قه‌ی هه‌وایی خه‌ڵكه‌كه رێك ده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت.
هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌كه ئه‌م خه‌ڵكه زۆره ببینه چۆن ده‌وری په‌یامنێری كوردستان24، مه‌سعود محه‌مه‌دیان داوه، پاش دوو ساڵ یه‌كه‌مجاره كامێرا و مایكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌بینن.