له ئاسمانه‌وه ناوچه ئازادكراوه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ ببینه
K24 - هه‌ولێر:
له 18همین رۆژی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، هێزه عێراقییه‌كان و فرقه‌ی ئاڵتوونی، گه‌یشتنه گه‌ڕه‌كی ئینتساری ناو شاری مووسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، به یه‌كه‌م هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ ده‌ستیپێكرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له یه‌كه‌م رۆژی ئۆپهراسیۆنیهكهدا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، توانی 9 گوند كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
مووسڵ، سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراقه له رووی دانیشتووانه، له رۆژی 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014 كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرییه‌ك، شاری مووسڵی چۆڵكرد.