په‌رله‌مانتارێك داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كات كه هاتوونه‌ته كه‌ركووك
به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه
K24 - كه‌ركووك:
شاخه‌وان عه‌بدولڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان بیست و چواری راگه‌یاند, دوای هێوربوونه‌وه‌ی ره‌وشی ناو شاری كه‌ركووك پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی هاتوونه‌ته نێو شاری كه‌ركووك ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه، چونكه كه‌ركووك پێویستی به هێز نییه، به‌ڵكو پێویستی به هاوكاری دیكه هه‌یه.