ئه‌ردۆغان هێرشده‌كاته سه‌ر ئه‌ڵمانيا
به په‌نادانى تيرۆريستان تۆمه‌تبارى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هێرشى كرده سه‌ر ئه‌ڵمانيا و به په‌نادانى تيرۆريستان تۆمه‌تبارى كرد.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 3ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016، ئه‌ردۆغان له وتارێكدا ره‌خنه‌ى له ئه‌ڵمانيا گرت.
ئه‌ردۆغان وتى: ئێستا ئه‌ڵمانيا بووه‌ته وڵاتێك كه تيرۆريستانى له خۆ گرتووه.
وتيشى: مێژوو ناوى ده‌هێنێت به‌و پێيه‌ى وڵاتێك بووه تيرۆريستانى په‌ناداوه.
هه‌روه‌ها وتى: توركيا داواى 4 هه‌زار كه‌س ده‌كات، كه له ئه‌ڵمانيا گيرساونه‌ته‌وه و ده‌ستيان هه‌بووه له كوده‌تاكه‌ى 15ى ته‌مموز/ يۆليۆى رابردووى توركيا.
روونيشيكرده‌وه، تا ئێستا به‌رلين بايه‌خى به داواكارييه‌كه‌ى توركيا نه‌داوه و وه‌ڵامى نه‌داونه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا دوێنێ راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ ره‌خنه‌ى له توركيا گرت.
مێركڵ گوتى: رێككاره‌كانى دژى ئازادى راگه‌ياندن له توركيا سه‌رچاوه‌ى نيگه‌رانييه‌كى زۆرى ئێمه‌يه.
ئه‌ردۆغان توڕه‌بوونى خۆى له‌و وتانه‌ى مێركڵ نه‌شارده‌وه.
له وه‌ڵامى مێركڵ وتى: ببينين هێشتا ئه‌وان ده‌ڵێن نيگه‌رانين، ئێمه به ئه‌ڵمانيا ده‌ڵێين نيگه‌رانين له‌و هه‌ڵوێسته‌تان.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم