به‌غدادی كۆنترۆڵی چه‌كداره‌كانی له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر
گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، جۆن دوریان رایگەیاند رێبەری رێكخراوی داعش لەگەڵ گەیشتنی ھێزەكانی عێراقی بە دەروازەكانی موسڵ، كۆنترۆڵی چەكدارهكانی لە دەستداوە.
لە بارەی تۆماری دەنگی بەغدادی كە بەربەیانی رۆژی پێنجشەممە 3 تشرینی دووەم بڵاو كرایه‌وه، دوریان رایگەیاند لێكۆڵینەوە لە سەر راستی تۆمارە دەنگییەكە نەكراوە، بەڵام وا دیارە رێبەری داعش ھەوڵی گەیشتن بە چەكدارانی دەدات.
بە پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، گوته‌بێژی هاوپه‌یمان له ڤیدیۆ كۆنفرانسێك له به‌غداوه رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له په‌یامی به‌غدادی زۆرترین سه‌رنجی هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه به چه‌كداره‌كانی ده‌ڵێت "له‌نێوان خۆتان شه‌ڕ مه‌كه‌ن، و ئاماژه‌یه‌كه به‌وه كه كۆنترۆڵ و توانایی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ده‌ستداوه، پێمان وایه ئه‌م كاره‌ی به‌غدادی سه‌ر ناگرێت، كه ده‌نگۆ له‌باره‌ی ته‌ندروستی به‌غدادی و جموجوڵه‌كانی هه‌یه و شوێنێشی نادیاره.
گوتیشی ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ی بزانین، به خێرایی ده‌یكوژین.
دوا ده‌ركه‌وتنی به‌غدادی، په‌یامێكی ده‌نگی بوو كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجه‌شه‌ممه له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له كانوونی یه‌كه‌می 2015 په‌یامێكی تر بڵاو كردبووه‌وه.