به‌غدادى ته‌نيا ستايشى دوو ئه‌ميرى داعش ده‌كات
به‌غداديى ته‌نيا ستايشى دوو ئه‌ميرى كوژراوى داعش ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش له سه‌روبه‌ندى چڕبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر مووسڵ وتارێكى ده‌نگى بڵاو كرده‌وه.
له وتاره‌كه‌يدا، به‌غداديى ته‌نيا ستايشى دوو ئه‌ميرى كوژراوى داعش ده‌كات.
له باره‌ى ئه‌و دوو ئه‌ميره‌ى داعشه‌وه، به‌غدادى ده‌ڵێت: پرسه و سهرهخۆشيتان ئاراسته ده‌كه‌م به هۆى كوژرانى هه‌ريه‌ك له ئه‌بو محه‌ممه‌د عه‌دنانى و ئه‌بو محه‌ممه‌د فورقان.
ئه‌بو محه‌ممه‌د فورقان وه‌زيرى راگه‌ياندنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌غدادى بوو.
ئه‌بو محه‌ممه‌د عه‌دنانى وته‌بێژى ره‌سمى داعش بوو، له دواى كوژرانى ئه‌و رێكخراوه‌كه هيچ وته‌بێژێكى ديار نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌غدادى ده‌ڵێت: ئه‌وانه له باش‌ترين وه‌زير و ئهميرهكانمان بوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كوژرانيان كاريگهريشى نه‌كردبێته سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ئه‌وا دوو كه‌سى ديار و كاريگه‌رى له‌ده‌ستدا.
شه‌ڕى مووسڵ رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به هێرشى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش ده‌ستيپێكرد.
ئێستاش هێزه‌كانی عێراق، به‌ره‌و شاری مووسڵ له پێشڕه‌ویدان.
شاری مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و به دووه‌مین گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراق داده‌نرێت.
ئه‌و شاره له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرییه‌ك شاره‌كه‌یان چۆڵكرد، كه‌وته ده‌ست داعش.