ئه‌مریكا ره‌وشی نائاسایی به‌رامبه‌ر ئیران درێژ ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌وشی نائاسایی به‌رامبه‌ر ئێران بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ كرده‌وه كه چه‌ندین ده‌یه‌یه به‌رده‌وامه.
ئۆباما له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سنێتی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا و ئیران هێشتا بۆ ره‌وشی ئاسایی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به ئاماژه‌پێدان به ساڵه‌كانی داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران گوتی پێویسته فه‌رمانی 12170 بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر به‌رده‌وام بێت.
فه‌رمانی 12170 ئه‌مریكا له رۆژی 14 تشرینی دووه‌می 1979 به فه‌رمانی جیمی كارتێر سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا، 10 رۆژی پاش ئه‌وه‌ی ده‌رچوو كه هێرش كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران و كارمه‌نده‌كانی به دیل گیران.
به پێی ئه‌و فه‌رمانه، كه به‌شێكه له یاسای فیدراڵ و به ره‌وشی نائاسایی به‌رامبه‌ر ئێران به‌ناو كراوه، ده‌سه‌ڵاتێكی ئابووریی نائاسایی له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئه‌م یاسایه ریگه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌دات له كاتی هه‌ستكردن به مه‌ترسی له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ره‌كی، ره‌وشی نائاسایی رابگه‌یه‌نێت و گه‌مارۆ به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.
سه‌رچاوه: رادیۆ فه‌ردا