داعش پاشه‌كشێ ده‌كات
مووسڵ به‌جێ ده‌هێڵێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له عێراقدا فه‌ريق عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و خۆرئاواى مووسڵ ده‌كشێنه‌وه.
گوتيشى: هۆكارى سه‌ره‌كى پێشڕه‌وييه‌كانى سوپا بۆ پاشه‌كشێى چه‌كدارانى داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆيته‌رز له سه‌ر زارى ئه‌سه‌دى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و خۆرئاواى ديجله پاشه‌كشێيان كردووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، پێشبينده‌كرا ئه‌و گوندانه‌ى كۆنترۆڵ كراوون، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا كۆنترۆڵبكرێن، به‌ڵام پرۆسه‌كه چه‌ند كاتژمێرێكى پێويست بوو، چونكه شه‌ڕى گه‌وره‌يان تێدا نه‌كرا.
شه‌ڕى مووسڵ رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به هێرشى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش ده‌ستيپێكرد.
ئێستاش هێزه‌كانی عێراق، به‌ره‌و شاری مووسڵ له پێشڕه‌ویدان.
شاری مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و به دووه‌مین گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراق داده‌نرێت.
ئه‌و شاره له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرییه‌ك شاره‌كه‌یان چۆڵكرد، كه‌وته ده‌ست داعش.
دوێنێ له تۆمارێكى ده‌نگيدا، ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش داواى له چه‌كدارانى كرد، به‌رگرى له شاره‌كه بكه‌ن.
به‌غدادى موسڵى وه‌ك يه‌كێك له مناره‌كانى ده‌سه‌ڵاتى داعش وه‌سفكرد.