توركيا سه‌رجه‌م تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له‌كارده‌خات
هه‌ريه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى تويته‌ر، فه‌يسبووك، ئينستگرام، واتس ئه‌پ له‌كارخراوون.
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵى په‌رله‌مانتارانى كورد، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانيان له‌كارخست.
كۆمه‌ڵه‌ى"Turkey Blocks" كه سه‌ر به ده‌زگاى چاودێرى ئينته‌رنێته له توركيا رايگه‌ياند، شه‌وى رابردوو هه‌ريه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى تويته‌ر، فه‌يسبووك، ئينستگرام، واتس ئه‌پ له‌كارخراوون.
گوتيشى: ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييانه دواى ده‌ستگيركردنى نوێنه‌رانى كورد و ئه‌ندامانى هه‌ده‌په له‌كارخراوون.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر ماڵى نوێنه‌رانى كورد و په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكانى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى گه‌لان و 9 په‌رله‌مانتارى ديكه‌ى كورديان ده‌ستگيركردن.