داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌رگات
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی عێراق رایگەیاند داعش رۆژی هه‌ینی چواری تشرینی یه‌كه‌م هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی شه‌رگات و ده‌ستی به‌سه‌ر مزگه‌وتێك و هه‌ندێ بینا گرتووه و حه‌وت سه‌رباز و دوو ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبیشی كوشتووه.
هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌رگات هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراقی له‌ناو شاری موسڵ كه هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ینی شه‌ش گه‌ڕه‌كییان له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كرد.
عه‌قید ناسر جبووری له هێزی پۆلیس شه‌رگات رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجله په‌ڕینه‌وه و كاتژمێری 8.00 هاتنه ناو شار و ده‌ستیان به‌سه‌ر مزگه‌وتێكدا گرت و له كوڵانه‌كان بڵاو بوونه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كان هاتوچۆیان له‌ناو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شار قه‌ده‌غه كرد و هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی بۆ شه‌رگات ره‌وانه كراوه كه ده‌كه‌وێته 100 كیلۆمه‌تری باشووری موسڵ.
له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، كه رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد، چه‌كدارانی داعش چه‌ندین جار له شوینه‌كانی تر ده‌ستیان به هێرش كرد و گرنگترینیان هێرش بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و شاری روتبه له پارێزگای ئه‌نبار بووه.