چەند گەڕەكێكی دیكەی مووسڵ كۆنتڕۆڵكرانەوە
K24 - ھەولێر
فەرماندەیی دژە تیرۆر کۆنترۆڵکردنەوەی 8 ناوچەی لە لای چەپی مووسڵ راگەیاند، پۆلیسی عێراقیش رزگاركردنی بەرزاییەکانی مەشریفە لە گۆگجەلی بەتەواوی راگەیاند.
عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی ھێزەکانی دژە تیرۆر ئاماژەی بەوە دا کە ھەردوو گەڕەکی عەدەن و زھور لە نێو شاری مووسڵ کۆنترۆڵکراونەتەوە، لە لای باشووری مووسڵیش ھەردوو گوندی جوھەینە و جوھینی، لە دەست داعش رزگاركرا.
عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی ھێزەکانی دژە تیرۆر زانیاری تازەی لە بارەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ ئاشکرا کرد، کە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ ھەزار چەکداری داعش کوژراون، 74 گوند کۆنترۆڵ کراونەتەوە، ھەروەھا 4 ھەزار و 500 خێزان پەنادراون و 130 ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لە نێوبراون.