عەبادی: تورکیا باجی ھەر سەرکێشییەک دەدات کە لە عێراق رووبدات

سەرۆك وەزیرانی عێراق جارێكی دیكە ھەڕەشە لە توركیا دەكات

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڕەشەی لە بەرپرسانی تورکیا کرد کە لە ئەگەری ئەنجامدانی ھەر جوڵەیەکی سەرکێشی  لە ناو عێراق ، ئەوا باجی ئەو کارەی دەدات.

عەبادی لە کاتی چاوپێکەوتنی بە ژمارەیەکی لە شێخ و کەسایەتییەکانی تەلەعفەر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ، ئاماژەی بەوەدا کە ھێزەکانیان تەلەعفەر ئازاد دەکەنەوە و سوور دەبن لەسەر پاراستنی تەواوی ھاووڵاتیانی ئەو شارە.

عەبادی ئاماژەی بەوەشدا کە دەزانن ھەندیک کەس زانیاری بەھەڵە دەگوازێتەوەو تورکەکان ھان دەدات بۆ ئەوەی بێنە ناو شەڕەکەوە ، تورکیا بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیەوەتی نەک پاراستنی ھاووڵاتیانی تەلەعفەر.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی دیکە ھەڕەشەی لە تورکیا کردەوە و گوتی، لە ئەگەری ئەنجامدانی ھەر جوڵەیەکی سەرکێشی  لە ناو عێراق، ئەوا باجی ئەو کارەی دەدات.