یه‌كێتی ئه‌وروپا باڵیۆزه‌كانی توركیا بانگهێشت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
باڵیۆزانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له توركیا له‌سه‌ر داوای به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نقه‌ر كۆ بوونه‌وه و بۆ ماوه‌ی 1.5 كاتژمێر پرسی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی ئه‌م حزبه‌یان تاوتوێ كرد و مۆگرینی به تێلێكۆنفرانس به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوو و نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر خراپتربوونی ره‌وشی ناوچه كوردییه‌كان له توركیا ده‌ربڕی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا باڵیۆزانی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بانگهێشت بكرێن.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت، سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه تا ئێواره‌ی دوێنی زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به‌م پرسه به هاوتا ئه‌وروپییه‌كانیان نه‌دا و سه‌رچاوه‌كانی رۆژئاوا رایانگه‌یاند "ئه‌نقه‌ره وه‌ڵام ناداته‌وه" تا ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتڤانیا به ته‌له‌فۆن زانیاری له چاوشئۆغلو وه‌رگرت.
له كۆبوونه‌وه‌ی باڵێۆزانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئه‌نقه‌ره راگه‌یه‌نرا له مانگی ئاداره‌وه ره‌وش خراپتر بووه و ده‌توانێ له بواری دیموكراسی و ماف خراپتریش ببێت.