ڤیدیۆ: ساتی گواستنه‌وه‌ی ده‌میرتاش به كۆپته‌ر ببینه
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌كی ئامه‌د بڕیاری گرتنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ده‌ركرد، به كۆپته‌ر بۆ باكووری رۆژئاوای توركیا له نزیك سنووری بولگاریا گواسترایه‌وه.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، ده‌میرتاش شه‌وی رابردوو بۆ زیندانی ئه‌دیرنه‌ی هاوسنووری بولگاریا گواسترایه‌وه.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په كه بڕیاری گرتنی ئه‌ویش هه‌ر له ئامه‌د ده‌رچوو، بۆ زیندانی كوجالی نزیك له ئیستانبوڵ گواسترایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌میرتاش له كۆپته‌رێكی سه‌ربازی ده‌هێنه خواره‌وه و به ئۆتۆمبێل بۆ شوێنی مه‌به‌ست ده‌گوازنه‌وه.