خەلیلزاد بۆ كوردستان24: ئەمریكا بەردەوام دەبێ لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە
K24- ھەولێر
زاڵمای خەلیلزاد باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، تیمێکی سەربازی ئەمریکی برێکی زۆر پێداویستی پزیشکیان گەیاندووەتە ھێزی پێشمەرگە لەناویاندا جۆرە دەرمانێک ھەیە بۆ راگرتنی دەست بەجێی خوێنبەربوونی بریندارەرکان.
خەلیلزاد گوتیشی: "ئەمە ھەنگاوێکی باشە و بەردەوام دەبن لە ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش".