بە ڤیدیۆ.. لە شەش قۆڵەوە گەمارۆی مووسڵ دەدرێت

K24 - مووسڵ

ھێزەكانی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ لە پێشڕەویدان و لە شەش قۆڵەوە گەمارۆی شارەكەیان داوە.

ھێمن دەلۆ پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "ئێستا لە شەش قۆڵەوە گەمارۆی شاری مووسڵ دراوە و ھەموو ھێزە عێراقییەكان بەشداری لە شەڕەكە دەكەن".

پەیامنێرمان لەزاری بەرپرسانی ئەمنی عێراق گوتی: "بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكی ئینتیسارلە باشووری رۆژھەڵاتی مووسڵ، شارەكە لە رووی سەربازیەوە دەكەوێت چونكە ئەو گەڕەكە شوێنێكی ستراتیجییە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ".

باسی لەوەشكرد: "لە گەڕەكی ئینتیسار تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و ھێزە عێراقییەكان لە پێشڕەویدان".