هێزه‌كانی عێراقی چوونه‌ته ناو حه‌مام عه‌لیل
K24 – هه‌ولێر
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ فه‌ریق عهبدلئهمیر ره‌شید یارهلڵا رایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و سوپای عێراق هێرشیان كرده سه‌ر ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل له باشوور موسڵ.
گوتیشی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سه‌نته‌ری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل به پشتیگری فڕۆكه‌ی عێراق له سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستیپێكردووه و گه‌یشتنه كولیژی كشتوكاڵ له ده‌روازه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار و پێشرهوییهكانی به‌رده‌وامن.
پاش تێپه‌ڕبوونی كاتێكی كه‌م، له په‌یامێكی تردا رایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و فیرقه‌ی 15 سوپا گوندی سه‌ودای و كولیژی كشتوكاڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كۆنترۆڵ كرد و چه‌كدارانی داعش له‌ناو حه‌مام عه‌لیل ئابڵۆقه دراون.