به‌هۆی دانانی ناوی داعش له‌سه‌ر وای فای زیندانی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
دادگه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا داوای سێ مانگ زیندانیكردنی هه‌ڵپه‌سێردراو بۆ گه‌نجێك ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی ناوی داعشی له‌سه‌ر Wi-Fi ـه‌كه‌ی دانا.
پارێزه‌ری گه‌نجه‌كه، كه‌ریمه مه‌نهولی رایگه‌یاند هیچ هاوخه‌مییه‌ك له‌گه‌ڵ تیرۆر نییه، نه‌نیا وشه‌ی داعش21 (Daesh21) هه‌یه و داوای پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌كه ده‌كات.
گوتیشی ئه‌وه كارێكی گه‌مژانه‌ی گه‌نجێكی 18 ساڵییه و ناشیزانێت بۆ ئه‌و كاره‌ی كردووه.
دۆسیه‌كه پاش ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه دراوسێیه‌كی ئه‌و گه‌نجه له شاری دیجون له رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا به وای فای ناوی داعشی دۆزیوه‌ته‌وه و پاشان بۆ پۆلیس ته‌له‌فۆنی كرد.
گوتیشی پۆلیس گه‌ڕان و لێپرسیینه‌وه كردووه، به‌ڵام هیچ شتێكی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ داعش پیشان بدات.