ڤیدیۆ: شەڕی كوڵان به كوڵان له حه‌مام عه‌لیل ببینه
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی عێراقی ئاڵای عیراقیان له بیناكانی ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل به‌رز كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له سێ میحوه‌ره هێرشیان كرده سه‌ر ناحیه‌كه.
هیزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ، فیرقه‌ی زرێپۆشی نۆ و فیرقه‌ی 15 سوپای عێراق ئه‌مڕۆ له سێ لاوه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نته‌ری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل و چوونه ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌كه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ فه‌ریق عهبدلئهمیۆ ره‌شید یارهلڵا رایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و سوپا ئاڵای عێراقیان له بیناكانی سه‌نته‌ری ناحیه به‌رز كرده‌وه، كه له سێ میحوه‌ره هێرشیان كردبووه سه‌ر ناحیه‌كه.
هێزه‌كانی عێراقی له هه‌نگاوی یه‌كه‌می شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنی حه‌مام عه‌لی گوندی سه‌ودا و كولیژی كشتوكاڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كۆنترۆڵ كرد و چه‌كدارانی داعشیان له‌ناو حه‌مام عه‌لیل ئابڵۆقه دا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی هه‌روه‌ها باس له كوژرانی چه‌ندین چه‌كداری داعش و له ناوبردنی كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانیان ده‌كات.