به‌ ڤيديۆ.. گرووپێكى ئيسلامى چى به‌سه‌ر چه‌كدارانى حزبوڵڵا ده‌هێنێت

گرووپێكى چه‌كدارى نه‌يارى ئه‌سه‌د، له‌ رێگه‌ى مووشه‌كى تاو، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارانى حزبوڵڵا ده‌كاته‌ ئامانج.

K24 – هه‌ولێر:

گرووپێكى چه‌كدارى نه‌يارى ئه‌سه‌د، له‌ رێگه‌ى مووشه‌كى تاو، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارانى حزبوڵڵا ده‌كاته‌ ئامانج.

رووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى راموسه‌ى باشوورى خۆرئاواى حه‌له‌ب له‌ 3ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 روويداوه‌.

بڵاوكارى ڤيديۆكه‌ (جه‌يشى موجاهيدين) بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كراونه‌ته‌ ئامانج سه‌ر به‌ حزبوڵڵاى لوبنانن.

له‌ باشوورى حه‌له‌ب و خورئاواى شاره‌كه‌ شه‌ڕى توند له‌ نێوان سوپاى سووريا و هێزه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئارادايه‌.