دوایین زانیاری له باره‌ی شه‌ڕه سه‌خته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مووسڵ
ئه‌فسه‌رێكی دژه تیرۆری عێراق: پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
له بیسته‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، هێزه‌كانی عێراق، له پێشڕه‌ویكردن به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانییان پێشڕه‌وییه‌كانییان راگرت، هاوكات رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشی ترسی زیاترییان لێ نیشتووه كه ژماره‌یه‌كی زیاتری هاووڵاتییان ئاواره‌بن.
هێزه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام ناچاربوونی به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ده‌وروبه‌ری مووسڵ پاشه‌كشه بكه‌ن و جارێكی دیكه ریزه‌كانییان رێكبخه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه پێشڕه‌وییه‌كانییان بۆ سه‌ر گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له عێراق ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، بۆ فرانس پرێس گوتی: "هێزه‌كانمان شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له گه‌ڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، ئێستاش شه‌ڕی ماڵ به ماڵ ده‌ستیپێكردووه".
هه‌رچی شارۆچكه‌ی به‌رتله‌ی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵه، كه ئێستا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای عێراقه، له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وێوه گوێبیستی ده‌نگی ئه‌مبۆلانسه‌كان ده‌بی كه به‌رده‌وام بریندارانی هێزه عێراقییه‌كان ده‌گوازێته‌وه.
له باشووری شاری مووسڵیش، هێزه‌كانی عێراق هێرشییان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌مام عه‌لیل ده‌ستپێكرد، كه به شارۆچكه‌یه‌كی گرنگر داده‌نرێت و ده‌كه‌وێته نێوان مووسڵ و گه‌یاره.
دوێنێ هه‌ینیش بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و هێزانه، چوونه قووڵایی شاری مووسڵ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌رگری داعش، ناچاربوون به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه پاشه‌كشه بكه‌ن.
ئه‌فسه‌رێكی دژه تیرۆری عێراق، كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ئاژانسه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، گوتی: "هه‌رگیز پێشبینی ئه‌و به‌رگرییه به‌هێزه‌مان نه‌ده‌كرد، هه‌موو سه‌ره رێگه‌كان ساتری داعش بوون و بۆمبی چێندراو بوو، بۆیه واباشتربوو، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه پاشه‌كشه بكه‌ین و پلانێكی نوێ دابڕ‌ێژین".
ئه‌و به‌رگرییه‌ی هێزه عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی بوونه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ن كه باس له پاكشه‌كشه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له زۆرێك له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، به‌ره‌و به‌شی رۆژئاوای رووباری دیجله.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدرالی، به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق، له سێ قۆڵه‌وه هێرشییان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌مام عه‌لیل ده‌ستپێكردووه.