شه‌ڕی راسته‌قینه بۆ ئاینده‌ی عێراق پاش كۆتاییهاتنی شه‌ڕی موسڵ ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا رۆژی 17 تشرینی دووه‌می 2016 ده‌ستیپێكرد.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تێلێگراف، "ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به یارمه‌تی رۆژئاوا به وریاییه‌وه دارێژرا. هێزه‌كانی عێراقی به‌ڵێنیان داوه رێز له سه‌روه‌ری خاكی كوردستان بگرن و له به‌رامبه‌ریشدا پێشمه‌رگه به‌ڵێنی داوه ناچێته ناو موسڵ"، ئه‌وه قسه‌ی مایك نایتسه له ئه‌نستیتۆی واشنتۆن، كه به به‌شێكی ئاسان ناوی بردووه. چونكه كورد حه‌زی له‌وه نییه هه‌ڵه‌ی ساڵی 2003 دووباره بكاته‌وه، كاتی كه ده‌ستیان به‌سه‌ر موسڵی سونه‌ی به‌عسدا گرت و هه‌موو شتێكیان تاڵان كرد و دوایی هه‌وڵیاندا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه دوژمنه‌دا بسه‌پێنێت.
رێنارد مه‌نسور له كاسام هاوس پێی وایه ئه‌مجاره، كورد چاوی له پاداشتێكی گه‌وره‌تره. له مانگی ئابی رابردوو هه‌ولێر و به‌غدا له كۆتاییدا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك رێككه‌وتن. هه‌ولێر زۆر پێویستی به پاره هه‌یه، له‌وه‌ته‌ی كه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا توانایی پێدانی نیو مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌یه.
له كه‌ركوك هه‌ماهه‌نگییه‌كی تایبه‌ت به‌ده‌ستهات. به‌غدا مووچه ده‌دات و پێشمه‌رگه‌ش ئاسایش دابین ده‌كات. داهاتی نه‌وت فیفتی فیفتی دابه‌ش ده‌كرێت. له‌وانه‌یه هه‌نگاوێكی بێ هاوتا نه‌بێت بۆ ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی كورد داوای ده‌كات، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌یه كه نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه و داواكاری دووباره سه‌رهه‌ڵده‌دات.
سه‌ره‌ڕای گرێبه‌ستی نه‌وت، به‌غدا ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له رۆژئاواوه وه‌رگرتووه ده‌یداته پێشمه‌رگه‌ش و به‌رپرسانی كورد له كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدارییان پێ ده‌كات.
شه‌ڕی موسڵ یارمه‌تی به‌هێزكردنی ئه‌و متمانه‌یه ده‌دات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه دوو مه‌ترسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌گه‌ڵ شكستی داعش، بۆشایی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه دروست ده‌بێت.
دوو یاریكه‌ری دیكه‌ی عێراقی هه‌وڵی ده‌ستڕۆیشتووی بۆ رووداوه‌كانی ئاینده ده‌ده‌ن، خه‌ڵكی سونه‌ی موسڵ و ملیشیا‌كانی شیعه‌ی عێراق كه تا ئێستا به زۆری له شه‌ڕی موسڵ دوور راگیراون.
سونه‌كانی موسڵ له‌وانه‌یه داوای ئۆتۆنۆمییه‌كی زیاتر بكه‌ن، كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ كورد. ده‌ستووری عێراق پێدانی ده‌سه‌ڵاتی لۆكاڵی گره‌نتی كردووه، به‌ڵام هه‌رگیز له لایه‌ن حكومه‌تی پێشوو له به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كرا.
شاری موسڵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بووه‌ته جه‌هه‌ننه‌مێك بۆ دانیشتوانی و به هاتنی شه‌ڕیش دۆخه‌كه خراپتر بووه. موسڵ شوێنی زۆرێك له به‌عسییه‌كانی پێشووه كه له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن‌دا بوون. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتریان پێ بدریت، دیار نییه كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌شداری پێكردنی ئه‌وانه دیكه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا قبووڵ بكه‌ن.
ئاسته‌نگی گه‌وره‌تر ملیشیا‌كانی شیعه‌ن، هه‌موویان توندره‌ون، دژی سه‌ربازی سونه‌ن و له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن كه هه‌وڵ ده‌دات عێراق لاواز و ناسه‌قامگیر بێت.
ئه‌گه‌ر ئێران سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌غدا به‌هێزتر ببن، كه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو نوری مالیكی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، عێراق جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی پشێوی ده‌بێته‌وه.