لەسەر داوای حکوومەت قاسم سولێمانی گەڕایەوە عێراق
K24 - ھەولێر
ئەکرەم کەعبی سەرکردەی بزوتنەوەی نوجەبا رایگەیاند، قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، گەڕاوەتەوە عێراق و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە، ئێرانییەکان نەوەک ھەر بەچەک بەڵکو بە خوێن قوربانییان بۆ عێراق داوە.
کەعبی بڕوای خۆیشی نیشاندا لە توانای ھێزە عێراقییەکان لە ئازادکردنەوەی مووسڵ.
پێشتر، ئەبو مەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گوتبوی، لەسەر داوای حکوومەتی بەغدا، سولێمانی گەڕاوەتەوە عێراق.