دۆناڵد ترامپ به نیوه‌چڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌جێهشت
K24 – هه‌ولێر
دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له میانه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتار بۆ لایه‌نگرانی، له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانییه‌وه دوور خرایه‌وه، كه ته‌نیا سێ رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ماوه.
گوته‌بێژێكی پاسه‌وانه‌كانی ترامپ رایگه‌یاند له میانه‌ی هاتوهاواری حه‌شیمه‌تی به‌شدارانی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن له رێنۆی نێڤادا، كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی كرد، هه‌رچه‌نده پاش گه‌ڕان هیچ چه‌كێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌س دواتر خۆی به په‌یامنێر ئاستن كرایست ناساند و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له لایه‌ن پۆلیس و هیزێكی ئه‌منی و پاسه‌وانه‌كانی ترامپ بۆ ژووری ته‌نیشت هۆڵه‌كه گواسترایه‌وه.
ئاستن كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه، به رۆژنامه‌ی گاردیان رایگه‌یاند بۆ خۆی كۆماریخوازه و له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ترامپ، ته‌نیا نووسراوێكی به‌رزكرده‌وه كه تێیدا نووسرابوو "كۆمارییه‌كان دژی ترامپن".
گوتیشی "بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كۆماریخوازه و له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كه، له لایه‌ن لایه‌نگرانی ترامپه‌وه خرامه خواره‌وه و له منیان دا". هه‌روه‌ها ترامپ به فاشیست به‌ناو كرد كه پێی وایه له دژی موسڵمانان و مه‌كسیكییه‌كان و كه‌سانی دیكه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه هه‌شتی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌پێی دوایین راپرسییهكان هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان له پێش دۆناڵد ترامپه و چانسی زیاتری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ژن ببێته سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان.
لە ڤیدیۆی دووەمدا، ئەو كەسە باس لە رووداوەكە و كەسایەتی ترامپ دەكات.