داعش هه‌وڵ ده‌دات خۆی بخزێنێته ناو سوپای ئه‌ڵمانیا
لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا له سه‌روبه‌ندی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سوپای ئه‌ڵمانیاوه كردووه و بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ست پێبكات.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا پاش ئه‌وه هات كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته 20 كه‌سی توندڕه‌وییان ده‌ستنیشان كردووه كه له به‌شه جیاوازه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیادا كار ده‌كه‌ن.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه ئێستا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته كار له "60" دۆسیه‌ی هاوشێوه‌ی دیكه‌دا ده‌كات.
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاش سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌ربكات كه ده‌ستی هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه تا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی توندڕه‌وی ناو ریزی سوپا بكاته‌وه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌یه رێگه له‌و داعشانه بگرێت كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆبخزێننه ناو سوپاوه و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستیان به راهێنانی پێشكه‌وتوو بگات و پاشتر رابكه‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیریكردووه.