دوو ته‌قینه‌وه عێراق ده‌هه‌ژێنن
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له دوو شاری عێراق 11 كه‌س كوژران.
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به ئه‌مبۆڵانسی بۆمبه‌كراو له شاری تكریت روویدا و له ئه‌نجامدا نۆ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌روازه‌ی باشووری تكریت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌و كاته‌ی روودا كه شه‌قامه‌كان به‌ره‌و قه‌رباڵغی ده‌چوون.
له شاری سامه‌را به دووری 50 كیلۆمه‌تری باشووری تكریت ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خۆكوژی بووه هۆی كوژرانی حه‌وت كه‌سو برینداربوونی 15 كه‌سی دیكه.
ته‌قینه‌وه‌ی سامه‌را به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو سه‌رلێده‌رانی شیعه‌ی مزگه‌وتی عه‌سكه‌ری كرده ئامانج.
هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌یدن هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كه هێزه‌كانی عێراقی به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستا چه‌ندین گه‌ڕگییان له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كردووه.