هه‌ده‌په كار و چالاكییەكانی له په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵپه‌سارد
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په كاره‌كانی له په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵپه‌سارد، دوو رۆژ پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و حه‌وت په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حزبه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه گیران.
گوته‌بێژی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند "بڕیارمان داوه كاره‌كانمان له ئورگانه‌كانی یاسادانان رابگرین و هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌بین".
ئایهان بلگین له شاری ئامه‌د به ئاماده‌بوونی هه‌ندێ په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی هه‌ردوو پارتی هه‌ده‌په و ده‌به‌په رایگه‌یاند له به‌رامبه‌ر گوشار، سته‌م و حیساب نه‌كردن ته‌سلیم نابین و ده‌بینه مۆرلی گه‌لی كورد و ته‌واوی گه‌لانی توركیا و پشتیگریش خۆیشی بۆ په‌رله‌مانتارانی گیراوی هه‌ده‌په خسته‌ڕوو:
- له به‌رامبه‌ر كۆماری قه‌یوومی توركیا له‌سه‌ر هه‌وڵ و خه‌باتمان به‌رده‌وام ده‌بین و پاشه‌كشه ناكه‌ین.
- ئه‌ردۆغان له زۆر شوێن ئاگری كردووه‌ته‌وه و توركیا به‌ره‌و ئاگركه‌وتنه بردووه و بووه هۆی كوژران و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س و خراپتر بوونی ره‌وشه‌كه.
- ته‌نیا به‌ڕێوه‌بردنی توركیا له لایه‌ن كه‌سێكه به‌مانای فاشیزمه.
- داوا له هه‌موو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان ته‌سلیم نه‌بن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی كه‌وتنی په‌رله‌مانتاری هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په، ئایهان بلگین گوتی خه‌ڵك بڕیاری ئه‌وه ده‌دات، توكیا له خاڵی گۆڕان دایه. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌مان ئه‌و بڕیاره گرنگه ده‌ده‌ین و له‌مڕۆ به‌دواوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌مان پێكه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین.