لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ستایشی رۆڵی پێشمەرگە دەكرێت
K24 - ھەولێر
چارڵز تانۆک پەرلەمانتار و رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی گرووپی پارێزگاران لە پەرلەمانی ئەوروپا و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا، لە کۆبوونەوەی فەرمی پەرلەمانی ئەوروپا ستایشی ھێزی پێشمەرگەی لە شەڕی داعش کرد و بە کاریگەرترین ھێز لە دژی داعش لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوی دەبات.