برێت مه‌كگورك: بارزانی و عه‌بادی باسییان له مووسڵی دوای داعش كردووه
K24 - هه‌ولێر:
برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن رایگه‌یاند, هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رچاو له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
مه‌كگورك گووتیشی: "ئه‌و پلانه‌ی داڕێژراوه به به‌شێوه‌یه‌كی باش جێبه‌جێده‌كرێت".
هاوكات برێت مه‌كگۆرك به گرنگییه‌وه باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ شاری هه‌ولێر كرد و راشیگه‌یاند, بارزانی و عه‌بادی باسیان له قۆناخی دوای داعش له موسڵ كردووه.