به ڤیدیۆ.. ئه‌بو عزرائیل هه‌ڕه‌شه له حه‌شدی عه‌شایه‌ری سووننه‌كان ده‌كات
ده‌ڵێت: "ئێمه له نێوان دوو ئاگرداین"
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی، كه به ئه‌بو عزرائیل ناسراوه، هه‌ڕه‌شه له "به‌شێك" له چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری ده‌كات و به "خائین و درۆزن" ناوییان ده‌بات.
حه‌شدی شه‌عبی، هێزێكی چه‌كداری شیعییه، له دوای په‌لهاوێشتنی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بۆ عێراق, به پاڵپشتی بڕیاری مه‌رجه‌عی سیاسی عێراق پێكهنرا، له به‌رامبه‌ریشدا، حه‌شدی عه‌شایه‌ری، له‌لایه‌ن هۆزه سووننه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ و رومادی پێكهێنرا.
له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا، ئه‌بو عزرائیل ده‌ڵێت: "له ئامێری بێته‌له‌وه داعشه‌كان باسی چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری ده‌كه‌ن" و ناوبراو گومانی له‌و قسانه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش ده‌ڵێن حه‌شدی عه‌شایه‌ری پاشه‌كشه ده‌كات و حه‌شدی باشوور دێن".
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پێده‌چێت له میحوه‌ری باشووری مووسڵ بێت، ده‌ڵێت: "ئێمه له‌نێوان دوو ئاگرداین".