ئه‌وروپا توندترین راپۆرت له‌باره‌ی توركیا بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی چوارشه‌ممه 9 تشرینی دووه‌م توندترین و ره‌خنه‌ئامێزترین راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی ره‌وشی توركیا بڵاو ده‌كاته‌وه.
گرتنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و حه‌وت په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌م حزبه و هه‌روه‌ها گرتنی رۆژنامه‌نووسان گرنگترین بابه‌تی ئه‌و راپۆرته ده‌بن و پێشنووسه‌كه 102 لاپه‌ره‌یه و تیشك ده‌خاته سه‌ر نه‌مانی دادگای سه‌ربه‌خۆ، ده‌وڵه‌تی ماف، مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی له توركیا.
به‌پێی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی، كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی توركیا به توندی ره‌خنه له باری ناسایی ده‌گرێت كه پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی راگه‌یه‌نراوه و جارێكیش درێژ كراوه‌ته‌وه.
گوتیشی زۆر كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر‌كران و گیراون. هه‌ر پاش شكستی كوده‌تا، له هه‌ر پینج دادوه‌ر و داواكاری گشتی یه‌كێكیان له‌سه‌ر كاره‌كانی دوور خراوه‌ته‌وه.