سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا

K24 – ھەولێر

لە ئەنجامی ھێرشەكانی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ سەركردەیەكی باڵای داعش لە مووسڵ كوژرا.

نەجم جبووری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ئاشکرایکرد، لە ھێرشەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، ئەبو حەمزە ئەنساڕی، سەرکردەی باڵای داعش کوژراوە، کە ھەڵگری رەگەزنامەی جەزائیری بووە.

ھەروەھا جبووری کۆنتڕۆڵکردنەوەی 4 گوندی دیکەی لەدەوروبەری حەمام عەلیل راگەیاند.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ شانەی راگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق رایگەیاند، موھەنەد حامید ئیبراھیم عەکلات موکەنا، ناسراو بە ئەبوعایشە بیلاوی لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی لە ناوچەی یارنجە لە رۆژھەڵاتی مووسڵ لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریدەدەرە بیانییەکانیدا کوژراون.