ژمارەی ئاوارەكانی موسڵ ئاشكرا دەكرێت
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی نێودەڵەتی كۆچ رایگەیاند 18 ھەزار كەس لەوەتەی دەستپێكردنی ئۆەراسیۆنی موسڵ لە رۆژی 17 تشرینی یەكەم ماڵەكانیان بەجێھشتووە و ئاوارە بوونە.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن، ھۆشداری ئەوەش دەدات لە ماوەی ھەفتەكانی داھاتوو ژمارەیەكی زیاتر ئاوارە دەبن، بەتایبەتی لەو كاتەی شەڕ دەگاتە ناو كوڵان و شەقامەكانی شاری موسڵ و پێی وایە 1.5 ملیۆن كەس ھێشتا لە ناو موسڵ دەژین.
نزیكەی تەواوی ئەو كەسانەی ئاوارە بوونە، خەڵكی ناوچەكانی دەوروبەروی موسڵن و ناوچه‌كانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی كۆنترۆڵ كراون.
گرووپه‌كانی یارمه‌تیده‌ر هۆشداری كاره‌ساتێكی مرۆیی له موسڵ ده‌ده‌ن و دانیشتوانی ته‌واوی مه‌ترسییه‌كانی له هه‌مبێز ده‌گرن بۆ راكردن و به جێهشتنی ماڵه‌كانیان، كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ته‌قه و ته‌له‌كانی داعش ده‌بنه‌وه.
دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری موسڵ به ئۆتۆمبێلی خۆیان، بارهه‌ڵگر و پێ به به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌ڕۆی سپی ئاواره ده‌بن و بۆ ئه‌و كه‌مپانه ده‌گوازرێنه‌وه كه له ناوچه كوردستانییه‌كان بۆیان دروستكراون.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا، سه‌رباری كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ له باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشوور له به‌ری چه‌پی رووباری دیجله چوونه ناو شاری موسڵ و تا ئێستا حه‌وت گه‌ڕه‌كیان كۆنترۆڵ كردووه.