حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ندیی نێوان موسڵ و ره‌قه ده‌پچڕێنێت
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داخستنی رێگه‌ی نێوان موسڵ و ره‌قه له سوریا راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند هێزه‌كانیان به یه‌كجاری رێگه‌ی نێوان موسڵ و ره‌قه‌یان داخست.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه رۆژێك پاش لێدوانێكی تری ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هات كه رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند زیاتر له 65 گوند له نزیك موسڵ رزگار كراون.
گوتیشی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سێ قوناغی تێپه‌ڕكردووه، له قوناغی یه‌كه‌مدا ناوچه‌كانی نێوان بێجی بۆ گیاره به مه‌ودای 110 كیلۆمه‌تر كۆنترۆڵكران و له قوناغی دووه‌مدا رێگه‌ی گه‌یاره و موحله‌بییه پاك كراوه‌ته‌وه و له قوناغی سێیه‌مدا له ناوه‌ڕاستی موسڵ ده‌ستپیده‌كات و ده‌گاته شاری ره‌قه‌ی سوریا.
چوونی ده‌یان هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه حزبوڵای لوبنان و به‌شار ئه‌سه‌د نیگه‌رانی خۆیان له كردنه‌وه‌ی رێره‌وێك بۆ هاتنی چه‌كدارانی داعش له موسڵه‌وه بۆ سوریا ده‌ربڕی و داوایان كرد رێگه به چه‌كدارانی داعش نه‌درێت له موسڵه‌وه بهێنه ناو سوریا، به‌تایبه‌تی ئاماژه‌یان به دێره‌زور كرد.