بە ڤیدیۆ.. پێشمەرگە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانی داعش دەتەقێنێتەوە

K24 – باشیك

ھونەر ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "ھێزەكانی پێشمەرگە چوونە ناو باشیك و چەكدارانی داعش رێگایان نییە پێیدا رابكەن، بۆیە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بەرگری بكەن و تا ئێستا ھێزەكانی پێشمەرگە چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان تەقاندوەتەوە".

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرانمان لە ھێرشی ئەمڕۆی پێشمەرگە بۆ باشیك دوو چەكداری داعشیان بە دیل گرتووە و ژمارەیەكی زۆریش كوژراون.

شارەدێی باشیك لە رووی سەربازییەوە بە دەروازەیەكی ستراتیجی و گرنگ بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی موو ھەژمار دەكرێت، باشیك 12 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری مووسڵ دوورە، بەر لە ھاتنی داعش بۆ ناوچەكە 70% دانیشتوانی ئێزیدی بوون.