ته‌رمی دكتۆر سلێمان له‌ باكووری كوردستان به‌ خاك ده‌سپێردرێت

K24 – هه‌ولێر

ته‌رمی سه‌عید چوروككایا ناسراو به‌ دكتۆر سلێمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلۆپییه‌ له‌ پارێزگای شرنه‌خی باكووری كوردستان.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی سلوپی رایگه‌یاند پاش كه‌مێكی تر ته‌رمی دكتۆر سلێمان بۆ شاری چه‌ولیك ده‌گوازرێته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی حزبه‌ سیاسییه‌كانی باكووری كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی سڤیل و خه‌ڵكی باكوور پێشوازی لێ ده‌كرێت و له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ خاك ده‌سپێردرێت.

پێشمەرگەی خۆبەخش و سیاسەتڤانی ناسراوی باكووری كوردستان سەعید چوروككایا لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد، چوار رۆژ پاش ئه‌وه‌ی لەكاتی بەجێھێنانی ئەركی پێشمەرگایەتیدا، له‌ رۆژی 26 تشرینی یەكەم و لەكاتی ھەڵگرتنەوەی بۆمبێك لە نزیك باشیك برینداربوو و دواتر بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گوازرایەوە وڵاتی ئەڵمانیا و لە بەرەبەیانی 30 تشرینی یەكەمدا و لە تەمەنی 48 ساڵی دا شەھیدبوو.

له‌ ڤیدیۆی دووه‌مدا ژیانی دكتۆر سلێمان ببینه‌.