400 خێزان له ده‌ست داعش رزگار كران
داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریده‌هێنان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند"توانیویانه "400" خێزان له ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن، كه له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه ده‌ست به سه‌ر كرابوون و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنران.
فه‌ریق"رائید شاكر جه‌وده‌ت" فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق كه هێزه‌كانیان به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكرنه‌وه‌ی موسڵه گوتوویه‌تی"ئه‌و 400 خێزانه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌وانه‌وه رزگار كراون و له‌و كاته‌دا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چووه كه له ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل داعش ده‌ست به سه‌ری كردبوون و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه عێراقییه‌كان به‌كاریده‌هێنان تاوه‌كو بتوانن به‌و رێگه‌یه خۆیان بپاریزن.
پێشتر ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پۆلیسی فیدراڵی له باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان قسه‌ی بۆ میدیاكان كردبوو كه 5 كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵه‌وه دوورن و پێشڕه‌وی به‌رده‌وامه بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كه و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان له‌و پێشڕه‌وییه‌دا ناوچه‌یه‌كی شاری موسڵه كه ئێستا ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر لێوه‌ی دوورن.