پروپاگه‌نده‌چییه‌كی داعش كوژرا
فیلمی بۆ دروست ده‌كردن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای موسڵ رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش خۆیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه یه‌كێك له به‌رهه‌مهێن و دروستكه‌ری فیلمه پروپاگه‌نده‌ییه‌كانی رێكخراوی داعش و دوو هاوكاری دیكه‌ی به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانه‌وه كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی" ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رهه‌مهێن و دروستكه‌ری فیلمه كاریگه‌ره پڕوپاگه‌نده‌ییه‌كانی داعش بوو ناوی "شحاته مسری"یه و رۆڵێكی زۆری هه‌بووه له پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ چه‌كدارانی داعش و كرده‌وه توندوتیژییه‌كانیان،هه‌ر چه‌نده پێشتر ناسراو نه‌بووه و به نهێنی كاری له میدیای پڕوپاگه‌نده‌یی داعشدا كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دوو یاریده‌ده‌ریدا له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نزیك قه‌زای به‌عاج كوژراوه.
داعش به‌رده‌وام پشتی به پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی و ئه‌و فیلمانه به‌ستووه كه دڕنده‌یی چه‌كداره‌كانی ده‌رخستووه و له‌سه‌ر شێوه‌ی فیلمه ترسناكه‌كانی هۆلییوود به‌رهه‌می ده‌هێنان و هه‌میشه ویستوویه‌تی وا له به‌رامبه‌ره‌كانی بكات بترسن و خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه خه‌ڵكی شاره‌زای له ده‌زگا میدیاییه‌كانی كۆكردبووه‌وه، به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش ئه‌و شحاته میسریه یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه فیلمی پڕوپاگه‌نده‌یی بۆ داعش دروست ده‌كرد.